چۆن ئەم فۆڕمە پڕ بکەمەوە؟
سەرەتا پێویستە ناوی کۆلێج و بەش بە ڕاست و دروستی بنوسرێت پاشان ئەو بەشە بەیانیانە یان ئێواران.
دواتر ژمارەیەکی تەلەفون کە Whatsup یان Viber ی لەسەر بێت بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست دا پەیوەندیت پێوە بکرێت.
ئیمەیلێکی کارا ، تا لە دوای چارەسەر بوونی کێشەکە ئاگادار بکرێیتەوە.
وە ئەو ئەکاونت و پاسۆردی LMS ە کە کێشەی هەیە بنوسرێت. وا باشترە لە فایلی هاوپێچیش دا دوبارە ئاماژەی پێبکرێت.
لە فایلی هاوپێچدا یاداشتێک دەنوسرێت کێشەکەی تێدا ڕوون دەکرێتەوە، وە واژوو دەکرێت لە لایەن سەرۆک بەش.